پارتی: خێرە گۆڕان لە حوكمڕانی بەشدارە‌و باوەڕی بە شێوازی تەوافوق نەماوە؟
سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلە‌مانی كوردستان دەڵێت گۆڕان كاتێك ئۆپۆزسیۆن بوو باسیان لە سازانی نیشتمانی دەكرد، بەڵام ئەمرۆ كە لەجومگەكانی دەسەڵاتدان باوەڕیان بەو شێوازە نەماوە.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له پەرلە‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبەكەی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی پەرلە‌مان و سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت؛ به دڵنیاییه‌وه شێوازی ئێستای كاری په‌رله‌مانی ته‌وافوقی ده‌خوازێت كه پێش هه‌ر دانیشتنێكی پەرلە‌مانی یاخود حه‌فتانه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلە‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی كار و ئیش‌وكاره‌كانی پەرلە‌مان كۆ ببینه‌وه؛ كۆبوونه‌وه‌کەی به‌یانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌بێت كه هه‌میشه به‌م شێوازه به‌رده‌وامە."
(ئومێد خۆشناو) گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره جیاوازی له‌وه‌دایه ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوودا گفتوگۆمان هه‌بووه له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و، لیژنه‌ی ده‌ستوور ده‌ستبه‌كار بوونه به‌ڵام وا فراكسیۆنی گۆڕان پرۆژه‌یاسایەک‌یان پێشكه‌ش كرد کە له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه ته‌وافوقه‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه كه به به‌رده‌وامی گفتوگۆ له نێوان سه‌رۆكایه‌تیی پەرلە‌مان و فراكسیۆنه‌كاندا هه‌یه."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له پەرلە‌مانی كوردستان گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه یان كۆبوونه‌وه‌ی ته‌وافووقی نه‌كرێت یان ئه‌گه‌ر ده‌كرێت هه‌موو لایه‌كمان پێوه‌ی پابه‌ند بین هیچ لایه‌نێك تاكلایه‌نه هه‌ڵسوكه‌وت نەکا و بیه‌وێ قسەی خۆی بسەپێنێت و له ڕووی میدیاییه‌وه بابه‌تێك بخاته ڕوو كه پرسی وڵاتێك و كۆی لایه‌نه‌كان و ته‌واوی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ك ته‌نها پرسی لایه‌نێك وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بیه‌وێ ئه‌جیندا یان بیروبۆچوونی خۆی بسەپێنێت كه نابێت بۆیان بچێته سه‌ر."
(خۆشناو) ئه‌وه‌شی باس كرد كه "یه‌كێك له بانگه‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له سه‌رده‌می ئه‌وان سه‌ركردایه‌تیی ئۆپوزسیۆنیان ده‌كرد له‌و وڵاته‌دا، ئه‌و كاتە ئه‌وه‌یان ده‌خسته ڕوو هه‌ر بابه‌ت و پرسێك نشتمانی بێت پێویستی به سازانی نشتمانی هه‌یه، خێره ئه‌مڕۆ ئه‌وان له جومگه‌كانی وڵات و له سه‌رۆكایەتیی پەرلە‌مان و حوكمڕانیی ئه‌و وڵاتەدا به‌شدارن و باوه‌ڕیان به شێوازی ته‌وافوقی نەما‌بێت! جا ئه‌مه ته‌وه‌رێك ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ده‌یخه‌ینه ڕوو."
PM:05:36:14/06/2015