شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌کانی بورکان فرات و سووپای ئازاد چوونه ناو شاری ستراتیژی گرده سپی سه‌ر سنوری تورکیاوه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێکه شه‌ڕڤانان و هێزه‌کانی بورکان فرات و سووپای ئازاد له کوبانێ و کانتۆنی جه‌زیره‌وه له دوو میحوه‌ری جیاوازه‌وه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای گرده سپیه‌وه به‌رده‌وامن له هێرشکردن، ئێستا ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ردوو میحوه‌ره‌که به‌یه‌ک گه‌یشتن و ته‌نها یه‌ک کیلۆمه‌تریان ماوه خاڵی سنوری " ئاق جقلا" کۆنترۆڵ بکه‌ن، به‌مه‌ش رێگا ده‌گرنی له داعش که هیچ سنورێکی له‌گه‌ڵ تورکیادا نه‌مێنێت، تا بیانییه‌کان له‌و رێگایه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رێکخراوه‌وه بکه‌ن.
به‌پێی ئاژانسی هاوار شه‌ڕڤانان توانیویانه به‌رزایی شاره‌که بگرن و پردی سه‌ر رووباری "جلبی" کۆنترۆڵبکه‌ن و بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه که‌مانه‌ی به‌ده‌ست داعشه‌وه ماوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه تا ئێستا شه‌ڕ له‌گه‌ره‌کێکی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌ن به‌ناوی " فۆقانی" و، گه‌ڕه‌کی تحتانی" له باشوری شاره‌که‌ن به‌رده‌وامه.