كۆمسیۆن وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی دایه‌وه
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
ڕایانگه‌یاند، به‌نوسراوی فه‌رمی له (16-6-2015)وه وه‌ڵامی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه‌ته‌وه، كه ناتوانن له
(20-8-2015) هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.
(شیروان زرار) وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران جارێكی تر كێشه‌و گرفت‌و داواكارییه‌كانیان گه‌یانده په‌رله‌مانی كوردستان كه پێشتر ئاڕاسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یان كردبوو بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسیه‌كیش له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی (180) ڕۆژیان ده‌وێت بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن.
وتیشی:"تاكه ده‌سه‌ڵاتی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌و كۆمسیۆن بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌كانمان پێویستمان به (15) ملیار‌و (500) ملیۆن دیناره وه‌ك بودجه‌ی كۆمسیۆن‌و (30) ملیۆن دۆلاریشیان پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
PM:04:26:17/06/2015