مانگێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت‌و جێگره‌که‌ی پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌داگرت که هه‌رێم خۆی نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، لایه‌نه‌کان پێیان داده‌گرت که له‌رێگای به‌غداوه بفرۆشرێت، ئێستا خه‌ڵک داوا ده‌کات هه‌رێم خۆی بیفرۆشێت، که‌چی حکومه‌ت ده‌ڵێت: وه‌فد ده‌نێرم بۆ به‌غدا، په‌رله‌مانتارێک ده‌ڵێت: شتێکی نهێنی هه‌یه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له نوسینێکدا به‌ناونیشانی " چێ له‌پشت نه‌فرۆشتنی نه‌وتی کوردستانه‌وه‌یه؟" ده‌لێت ئه‌م پێداگرتنه‌ی دوێنێی حکومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی نه‌وت بفرۆشێت و ناردنی وه‌فدی تازه بۆ به‌غدا، شتێکی شاره‌وه هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره خۆشی ئاشکرای بکات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵیت: شتێكی شاراوه هه‌یه كه پێویستی به ئاشكراكردنه، تاوه‌كو چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌وتی خۆمان بفرۆشین دوو هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت كه به‌غدا بۆمانده‌نێرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ته‌نانه‌ت ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر به‌غدا 450 ملیۆن دۆلار بنێرێت، ئێمه به‌فرۆشتنی نه‌وتی خۆمان 900 ملیۆن دۆلار زیاترمان بۆ ده‌مێنێته‌وه'.
ئه‌و له درێژه‌ی نوسینه‌که‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانپایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی ئاماده‌ن تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی درێژ كۆی گشتی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكڕن، تانه‌ت به‌پێی قسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌گی ده‌ربڕیبوو به مامه‌ڵه‌یه‌كی 8 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: مانگی پێشوو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، گوتیان: ئه‌م مانگه به‌غدا پاره نه‌نێرێت ئێمه په‌یوه‌ست نابین به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا و گوتیشان دڵنیاین به‌غدا پاره‌نانێرێت‌و هیچ مانگێكیش له 600 ملیار دینار زیاتر نادات هه‌رچه‌ند نه‌وتی بده‌ینێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت :ئه‌وه 16 رۆژی ئه‌م مانگه تێپه‌ڕیوه حكومه‌تی هه‌رێم، له‌بری بڕیار بێده‌نگی له فرۆشتنی نه‌وت كردووه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆو تازه به‌نیازن لیژنه دروستبكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكات، له‌كاتێكدا زۆر زۆر باش ده‌زانن ئه‌م لیژنه هیچ ئه‌نجامێكی نییه.
دوایش عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دهپبرسێت: قه‌یرانه داراییه‌كان رۆژ به‌رۆژ قوڵتر ده‌بنه‌وه به پاره‌ی به‌غدا ناتویت موچه بده‌یت نه‌ك پاره‌ی پرۆژه‌و قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌ڵێن: ده‌توانین سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆمان بفرۆشین و به‌فرۆشتنیشی كێشه داراییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و كڕیار و بازاڕییش هه‌یه، به‌ڵام نایكه‌ن بۆ ؟؟