ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا راگەیەنرا

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی راگەیاندو هەدەپەش 80 كورسی بەدەستهێناوە.

رۆژی  7ی حوزەیرانی ئەم مانگە لەتوركیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، ئێوارە هەمان رۆژ ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە ئاشكراكراو پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) توانی سەركەوتنێكی مێژووی تۆمار بكات توانی زیاتر لە 10%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و بەربەستی بەردەم چونی بۆ ناو پەرلەمان تێكبشكێنێت.

دابەشبوونی کورسییەکان بەمشێوەیە:

1.     پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە): 258 کورسی

2.    پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە): 132 کورسی

3.     پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) : 80 کورسی

4.     پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) : 80 کورسی




PM:06:04:18/06/2015