پێشمەرگەیەك لەلایەن چەکدارەکانی حەشدی شەعبیەوە شەهید کرا

میلیشیا شیعەكان ناسراو بە حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی خورماتو هێرش دەكەنە سەر چوار ئافرەت‌و بەهۆیەوە گرژی تایفی دەروست دەبێت‌و پێشمەرگەیەك بەدەستی میلیشیا شیعەكان شەهید دەبێت.

لەمبارەیەوە بەرپرسێكی ناوخۆی شارۆچكەی دووز خورماتوو كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووه‌  و به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگەیاندووه‌، چوار چەكداری خوراسانی سەربە هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە نێو بازاڕی شارۆچكەكە، هەوڵیان دا دەسترێژی بكەنەسەر چوار ئافرەت، ئەمەش هانی دووكاندارانی كوردی ناوە کە رێگری لەو دەسترێژییە بگرن و بكەونە شەڕ لەگەڵ چوار چەكدارەكەی هێزی حەشدی شەعبی.

 لە میانی شەڕەكەشدا، چوار چەكدارەكەی حەشدی شەعبی بە تەقە دەستڕێژی گوللـەیان لە ناوەڕاستی بازاڕەكە كرد كە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو.

بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەشدا، دانیشتوانی شارۆچكەكە چەكدارەكانی خوراسانی حەشدی شەعبیان دەستگیر كرد و پاشان رادەستی هێزەكانی پۆلیسیان كرد.




PM:04:34:19/06/2015