حكومەتی توركیا لەسنوری "ئاقچە قەڵا" لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان رێگریی لەو ئاوارانەی گردەسپی دەكات بگەڕێنەوە بۆ شارەكەیان.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە سنوری ئاقچە قەڵا لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان رێگە بە خەڵكی ئاوارەی گردەسپی نادات كە بۆ شارەكەیان بگەڕێنەوە كە لە ئێستادا بارودۆخی گردەسپی بەرەو ئارامی دەڕوات.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە سەدان كەس لەخەڵكی ئاوارەی گردەسپی، پاش گەڕانەوەی ئاسایش بۆ شارەكەیان، بۆ سەر ماڵو حاڵی خۆیان گەڕانەوە بەڵام رۆژی پێنجشەممەو ئەمرۆ ژمارەیەك لە ئاوارەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیا رێگرییان لێدەكرێت بۆ گردەسپی بگەڕێنەوە.
لەمبارەیەوە ریدۆر خەلیل، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل، یەپەگە، بە هەواڵنێری فەرەنسای راگەیاند: "لەلایەن ئێمەوە سنورەكانی كراوەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، بەڵام توركەكان سنورەكانی لای خۆیان داخستوەو خەڵك بە رێگەی نایاسایی دەگەڕێتەوە".