ناکۆکی له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی یەکگرتوو فراکسیۆنه‌که‌یاندا هه‌یە لەسەر سیستەمی سیاسی لەهەرێمدا که‌سه‌رۆکی له‌خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، یان لەپه‌رله‌مانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند که سبه‌ی ئه‌و پرسه یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌و ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و فراکسیۆنی یه‌کگرتوو سوورن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه‌که‌ی تردا پێشکه‌شی په‌رله‌مانیان کردووه.
یەکگرتووی ئیسلامی‌و کۆمەڵ‌و بزوتنەوەی ئیسلامی پرۆژەیەکی هاوبەشیان هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئاماده‌کردووه‌و داوا دەکەن سیستەمە پەرلەمانی بێت‌و سەرۆک لەپەرلەمانەوە هەڵبژێرێت، بەڵام ئەمرۆ 6/21 ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو یەکگرتوو ئیمزای خۆی کشاندەوە، هەرچەندە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی سلێمانین لەگەڵ فراکسیۆنه‌که‌کاندا سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه‌کی تر و سووربوون له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی که به‌یانی یه‌کلایی ده‌بێته‌وه، کاتیک پرۆژه‌که پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌کرێت.