فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن: ئەوان تەسلیم نەبوون و ئیمزایان لەسەر پرۆژەکەیان لەگەڵ دوو حیزبە ئیسلامیەکەی تر نەکشاندۆتەوەو دەڵێن: هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس له ته‌سلیمبوونی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن، ئه‌وان ته‌سلیمبوون به هه‌ژموون خوازی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و دروستكردنی قه‌یرانی گه‌وره و داڕمانی ئابووری و دروستكردنی شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی و به حزبیكردنی كۆی ژیانی سیاسی هه‌رێم و ده‌یان قه‌یرانی تر كه هه‌رێمه‌كه‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێن: به‌داخه‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی به مه‌به‌ست، ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتوو تایبه‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه‌ش لای ئێمه روون و ئاشكرایه.
هەرسێ لایەنی ئیسلامی یەکگرتوو کۆمەڵ و بزووتنەوە، پرۆژەیەکیان لەسەر گۆڕنی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی ئامادەکردووە تا پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن، دوێنێ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوو کە یەکگرتوو ئیمزاکەی سڕیوەتەوە لەسەر پرۆژەکە، فراکسیۆنی یەکگرتوو لەم بەیاننامەیەدا ئەو دەنگۆیانەیان بەدرۆخستەوە
دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی یەکگرتوو
له سه‌ره‌تای باس و خواسه‌كانی پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیه‌وه فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی روئیا و ستراتیجی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه روون بووه و له پێشه‌نگی ئه‌و كه‌سانه بوون كه پرۆژه و پێشنیاری گونجاومان پێشكه‌شكردووه.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی به مه‌به‌ست، ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتوو تایبه‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه‌ش لای ئێمه روون و ئاشكرایه.. بۆیه به هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستان رایده‌گه‌یه‌نین:
1ـ ئێمه له یه‌كگرتوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رچاومان رۆشن بووه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه و له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا تێڕوانینی خۆمان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م پرسه پێویستی به سازانی نیشتمانی هه‌یه و بژارده‌ی ده‌ستوورمان به باشترین بژارده زانیوه.
2ـ دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كورستان رایگه‌یاند كه ناتوانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، بۆیه هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بووه ئه‌و بژارده‌یه‌ی كه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه بكات.
3ـ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن حزبه‌وه متمانه‌ی ته‌واوی پێدراوه و پشتگیری بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی كراوه و فراكسیۆنیش ئیلهامی له نزیكی رێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌كه وه‌رگرتووه.
4ـ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس له ته‌سلیمبوونی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن، ئه‌وان ته‌سلیمبوون به هه‌ژموون خوازی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و دروستكردنی قه‌یرانی گه‌وره و داڕمانی ئابووری و دروستكردنی شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی و به حزبیكردنی كۆی ژیانی سیاسی هه‌رێم و ده‌یان قه‌یرانی تر كه هه‌رێمه‌كه‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
5ـ ئاساییه له‌ناو هه‌موو حزبێكی سیاسی‌دا بیروبۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر میكانیزم و شێوازی چاره‌سه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام بنه‌ما و پره‌نسیپ و تێڕوانینی ستراتیژی لای ئێمه نه‌گۆڕن.
6- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هیچ ئیمزایه‌كیان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه‌یان نه‌كشاندووه‌ته‌وه و هیچ رێكارێك به‌و ئاراسته‌یه‌دا نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
بۆیه هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مجۆره ته‌مومژ دروستكردنه نابنه له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رۆڵی یه‌كگرتوو و فراكسیۆنه‌كه‌ی له هاوكێشه‌ی سیاسی كوردستان و خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی، بۆ به‌دیهێنانی خواست و داواكانی جه‌ماوه‌ر و به دامه‌زراوه‌كردنی ژیانی سیاسی له هه‌رێمدا و هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی په‌رله‌مانی كه له ئاست قوربانیه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بێت .
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان
22/6/2015