لیژنەی باڵای فەتوا پارەی سەرفیترەو زەكاتی دیاریكرد
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بڕی سەرفیترەو فیدریەی رۆژوو زەكاتی دیاریكردو سەرفیترەشی بە سێ هەزار دینار بۆ هەر كەسێك داناوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیلایمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بەمەبەستی دیاركردنی بڕی (سەرفیترە، فیدیەی رۆژوو، بڕو ئەندازەی زەكات) لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون و بەسوود وەرگرتن لە راو بۆچوونی زانایانی فیقهی ئیسلامی، لیژنەی باڵای فەتوا رای دەگەیەنێت بڕی زەكاتی سەر فیترە بە (3000) سێ هەزار دیناری عیراقی مەزندە دەكرێت بۆ هەر نەفەرێك، برٍی فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بە (3000) سێ هەزار دیناری عیراقی مەزندە دەكرێت بۆ هەر رۆژێك.
هەر لەراگەیەنراوەكەیدا لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم راشیگەیاندوە: بڕٍی ئەندازەی زەكاتی پارە بە (4.500.000) چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار مەزەندە دەكرێت، واتە هەر هاووڵاتیەك ئەم بڕە پارەییەی هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕا بێتەوە، ئەوا پێویستە لە هەر ملیۆنێك بڕی 25 هەزار دینار زەكاتی لێ بدات.
PM:05:49:23/06/2015