داعش 23 هاوڵاتی لەگوندێكی نزیك كۆبانێ گولەباران كرد
گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە چەكدارانی داعش لە گوندێكی نزیك شاری كۆبانێ 23 هاوڵاتییان گوللەباران كرد كە ژمارەیەكیان ژنو منداڵن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تەلەگراف گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بڵاویكردەوە چەكدارانی داعش لە گوندی "بەرخ بۆتان" لە نزیك كۆبانێ 23 هاوڵاتی كوردیان گوللەباران كردوە كە زۆربەیان ژنو منداڵن.
چەكدارانی داعش ئەمرۆ پێنجشەممە لە رێگەوەی توركیاوە چەند هێرشی خۆكوژییان كردەسەر شاری كۆبانێ كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی كوژرانو برینداربوون.
PM:03:06:25/06/2015