ژمارەی شەهیدەكانی كۆبانێ زیادی كرد
لەئەنجامی تەقینەوە خۆكوژییەكانی ئەمرۆی كۆبانێ ژمارەیەك هاوڵاتی ئەو شارە شەهید‌و برینداربوون‌و بەهۆی سەختی برینی بریندارەكانەوە ژمارەی شەهیدەكان رووی لە زیادبوون كردوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕەكانی نزیك لە یەپەگە، له هێرشه خۆكوژییەكەی ئه‌مڕۆی داعش بۆسه‌ر کۆبانێ ، 22 که‌س شه‌هیدبوون که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون و 55 که‌سیش برینداربوون.
هاوكات لە له گوندی به‌رخ بۆتان نزیكی كۆبانێ چەكدارانی داعش 23 که‌سی مه‌ده‌نیان کۆمه‌ڵکوژ کردوه و به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی شه‌هیده‌کان به گشتی گه‌یشتوه‌ته 45 شه‌هید و 55 بریندار.
PM:04:01:25/06/2015