سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی بێئاگایی خۆیان و پارتی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردنێك له سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕاده‌گه‌ینێت: هه‌ر چه‌نده هه‌ست ده‌كه‌ین به ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئێمه درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ئێمه و به سیاسه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه نییه؛ سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستانئومێد خۆشناو بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند: له رێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌نگۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رێز (ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌ندی)مان بیست، بۆیه به دڵنیاییه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ئێمه و به سیاسه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو ئێمه ئه‌و جۆره بابه‌تانه وێرای ئه‌وه‌ی كه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ئیدانه‌یشی ده‌كه‌ین و پێمان وایه كارێكی زۆر نادروسته".
ئومێد خۆشناو دەڵێت: به دڵنیاییه‌وه ئێمه خاوه‌نی په‌رله‌مانین و شكۆی په‌رله‌مان به شكۆی خۆمان ده‌بینین و پارتیی دیموكراتی كوردستان كه هه‌زاران شه‌هیدی له‌پێناو دروستبوون و پاراستنی ئه‌و په‌ڕله‌مانه داوه، به دڵنیاییه‌وه بواریش نادات كه‌سێك بیه‌وێ دۆخه‌كه بشێوێنێ؛ دیسان تاكید ده‌كه‌مه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ین؛ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ مامۆستا (ئه‌بوبه‌كر) و هه‌موو به‌رێزانی دی كه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، نه‌فه‌سیان درێژتر بێت، من خودی خۆم له‌م دوو سێ ڕۆژه‌دا ده‌یان حاڵه‌تی له‌و بابه‌ته به‌ره‌وڕووم بووه‌ته‌وه، خه‌ڵكێك قسه‌ی ناشرین و ناشایسته‌یان كردووه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌م لێ كراوه، به‌ڵام هه‌ر باسمان لێ نه‌كردووه.''