دوایین ئاماری شه‌هید‌و بریندارەكانی كۆبانێ ئاشكرا ده‌كرێت
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌هید بوون، گه‌یشته 201 كه‌س و شاری كۆبانێش به ته‌واوی له چه‌كداران پاككرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئانها كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكی كۆبانی ده‌ستی كه‌وتووه، ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر شاری كۆبانێ و گوندی به‌رخ بۆتاندا شه‌هیدبوون گه‌یشتووه‌ته 201 كه‌س، كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان ژن و منداڵن و ژماره‌ی برینداره‌كانیش 249 كه‌سه.
شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان پاككردووه‌ته‌وه كه تیرۆرستان جێگای خۆیان تێداكردبوویه‌وه‌و سه‌عات 12:00 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی پاككراوه‌ته‌وه.
PM:03:29:27/06/2015