یەپەگە ژمارەی كوژراوەكانی داعشی لە كۆبانێ ئاشكرا كرد

ناوەندی چاپەمەنی‌و راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئاماری كوژراوەكانی داعشی پاش هێرشی ئەو گروپە بۆ سەر كۆبانێ بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: دوای پەلاماردانی كۆبانێ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە هەڵمەتەكانی شەڕڤانان دژیان بەردەوامەو توانراوە نەخۆشخانەی مشتەنور كە دوا خاڵی تیرۆرستانی داعش بووە لەشارەكە لێیان پاكبكرێتەوە.

یەپەگە لەبارەی ژمارەی ئەو داعشیانەشی لەماوەی دوو رۆژی رابردودا لەكۆبانێ كوشتویانە، ئەوەی خستوەتەڕوو شەڕڤانان 60 تیرۆرستی داعشیان كوشتوەو یەكێكی تریشیان دەستگیركردوە، لەگوندی شێخ لەرا جۆرینیش تائێستا پێكدادان لەنێوان شەڕڤانان و داعش بەردەوامەو زیاتر لە 20 داعش كوژراون.




PM:05:37:27/06/2015