ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌كات دواى 17ی شوبات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن داوایه‌كیان هه‌بوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه ده‌بێت به سازان تێپەرێت "بەڵام ئەوان داواکەی خۆیان پێشێل کرد.
عه‌لى عه‌ونی بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی راگەیاندوە "هه‌ندێك لایه‌ن له ڕێگاى په‌رله‌مانتارانیانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن كه گوایه فڵانه یاسا به ده‌نگى زۆرینه تێ ده‌په‌ڕێنرێت و، حسابیش بۆ كه‌س ناكرێت له كاتێكدا ئێمه ده‌ڵێن په‌رله‌مان لایه‌نێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ته‌سفیاتى سیاسى، په‌رله‌مان شوێنێكى یاسایى و دامه‌رزاوه‌یه‌كى گرنگه له كوردستان بۆیه ناكرێت هه‌ر لایه‌نێك به ویستى خۆى پڕۆژه‌پێشكه‌ش بكات و دواتر بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى دیكەدا".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئۆپزسیۆنی پێشوو نەیانتوانیوە رێز لەو پرەنسیپانە بگرن کە بانگەشەیان بۆ دەکرد‌و دەڵێت "دواى 17ـى شوبات داواكارى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌وه بوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانی‌یان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌ماندا سازانى له‌سه‌ر بكرێت؛ جا ئه‌وه ئێمه بووین جه‌ختمان له‌سه‌ر سازان كرده‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ى بینیمان له 23/6ـدا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پر‌نسیپه بوو كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرا."