وەفدێكی یەكگرتوو لەگەڵ نەوشیروان مستەفا كۆبوونەوە
ئەمرۆ وەفدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ سازدانی كۆبوونەوەی 5 قۆڵی، سەردانی نەوشیروان مستەفا، رێكخەرگشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.
سەردانەكەی ئەمرۆ وەفدی یەكگرتوو وەك دەستپێكی زنجیرەیەك دیدار دێت كە بۆ سازدانی كۆبوونەوەی 5 پۆڵی لەنێو پێنج لایەنی سەرەكی لەكوردستان ئامادەكاریی بۆدەكرێت. لەمبارەوە د. محەمەد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رایگەیاند سەردانەكەی ئەمرۆ وەك دەستپێكێك دەبێت بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكان به‌مه‌به‌ستی بانگهێشتكردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 5 قۆڵی له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌شاری هه‌ولێر.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌وان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن وه‌فدی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌میشیان نه‌بێت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر بكرێت.
PM:02:05:29/06/2015