هەولێر.. سێ ئەندامی دیكەی کۆمەڵی ئیسلامی دەستگیرکران


ئەندامێكی فراكسۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات سێ ئەندامی كۆمەڵ لەشاری هەولێر پاش هاتنە دەرەویان لە مزگەوت لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.

لەمبارەیەوە زانا ڕۆستایی ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە  تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند:"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی خەباتی شاری ھەولێر، سێ ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتی دەرچوونیان لەنوێژی بەیانی، دەستگیرکران".

وتیشی:"ئەو سێ کەسە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکراون، لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵدا کراوە".

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ زاوایەكی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەناوی محەمەد كەیفی بەتۆمەتی تیرۆر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.




PM:04:32:29/06/2015