نێچیرڤان بارزانی پێێوایە دانیشتنی 23ی حوزەیران بۆتە مایەی دروستكردنی نیگه‌رانی و ئاڵۆزی و بنه‌مای سازان پێشێل كرا، بەڵام جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه نابێت ئەو هەنگاوەی پەرلەمان کاریگەری لەسەر کاری حکومەت بکات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6ڤ29 به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا باسی له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ركانه‌ی جێبه‌جێ كردووه كه به‌پێ یاسای بودجه‌ی فیدرالی ساڵی 2015 له‌سه‌ر شانیه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشا به‌غدا به ته‌واوی پابه‌ندی یاسای بوجه‌ی فیدراڵ نه‌بووه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك له یاسای بودجه‌دا هاتووه، نه‌ناردووه له كاتێكدا ڕۆژ دوای ڕۆژ باری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و هاتنی به‌رده‌وامی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێم و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، قورس‌تر ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی له دانیشتنی 23ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بووه‌مایه‌ی دروستكردنی نیگه‌رانی و ئاڵۆزی له هه‌رێمی كوردستان و بنه‌مای سازان پێشێل كرا كاتێك بێ پرس كردن به لایه‌نه‌كانی دیكه و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ها دانیشتنێك ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ سازان و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن له‌نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو. ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌بێت كه حكوومه‌تێكی بنكه فراوانه و له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا به ته‌بایی و یه‌كڕیزی كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامداوه. هیواشی خواست هه‌موو لایه‌نێك وه‌ك كابینه‌ی حكومه‌ت به ته‌بایی و یه‌كڕیزی كار بكه‌ن.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه جیهانییه‌كان له ژێر ڕۆشنایی یاسای ڕاكێشانی مایه له ڕێگه‌ی قه‌رزكردن له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ژماره 7ی ساڵی 2015 كه له ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و سامانه سروشتییه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌ن خرایه‌ڕوو.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ورده‌كاری ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوه‌ندێكی دارایی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیان داوه، بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باسكرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ك ته‌نیا له ڕووی داراییه‌وه ده‌بێته هاوكار بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له ڕووی سیاسیشه‌وه جێگه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌هێز ده‌كات و متمانه‌كردن به بازاڕی كوردستان دروست ده‌كات كاتێك كه بۆندی هه‌رێمی كوردستان بخرێته بازاڕه‌وه و له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی زیادكردنی داهات و هه‌رێمی كوردستان سوودی لێ ده‌بینێت و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێ ده‌بوژێته‌وه.