دۆلار بەرزبووە

سەرباری هەموو ئەو رێوشوێنانەی بانکی ناوەندی دەیگرێتە بەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی، بەڵام ئەمڕۆ ٦/٣٠ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە دی. ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسینگەی پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

-نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینار. دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٩ هەزار ٦٥٠ دینار.
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٦ هەزارو ٦٠٠ دینار.
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٧ هەزارو ٦٠٠ دینار.




AM:10:52:30/06/2015