نالیا: ئەندام پەرلەمانیك داوای پارەی لێکردوین

لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر پرۆژەی نالیا ستی، ئەو کۆمپانیایەک ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوەی دوای پارەی لێکردوون وەک راوێژکار.

لەو روونکردنەوەیەدا کە کۆپییەکی بۆ سپی نێردراوە، نالیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نەهاتووە بەدەم پێدانی قیستەکەیەوەو سەرباری ئەوە ماڵپەڕی مەڵبەندی سلێمانی بەکارهێناوە بۆ دژایەتیکردنی پرۆژەکانی ئەو کۆمپانیایە.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رھێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداربوانی نالی سیتی پێویست ناكات دوا قیستی خانوه‌كان و شقه‌كان بده‌ن به‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكار تا ١٠٠% ی پرۆژه‌كه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌واو نه‌بێت.

دكتۆر عزه‌ت سابر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رھێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ تیایدا رایده‌گه‌یه‌نێت: "په‌یامێك بۆ به‌شداربوانی نالی سیتی، پشت به‌ست به‌م نوسراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی كه‌ ھاوپێچه‌، به‌ڕێزتان ئاگادار ده‌كه‌م كه‌ پێویست ناكات دوا قیستی خانوه‌كان و شقه‌كان بده‌ن به‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكار تا ١٠٠% ی پرۆژه‌كه‌ و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌واو نه‌بێت وه‌ك له‌ گرێبه‌سته‌كانتان ھاتووه‌".

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت: "وێنه‌یه‌كیش له‌م نوسراوه‌ی خواره‌وه‌ ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی دادنوسی سلێمانی كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تا لیژنه‌ی وه‌به‌رھێنان كێشه‌كه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".

روونکردنەوەکه‌ی کۆمپانیای نالیا:

 دوای ئەوەی کۆمپانیای نالیا توانی لەم کاتی ئەزمە و بێ بودجەییەدا ، وە لەم کاتەی کە چەندین پرۆژەی گورە و بچوکی وەبەرهێنان و بەلێندەرایەتی وەستاون ، پرۆژەی نالی سیتی تەواو بکات و رادەستی خاوەن یەکەکان بکات ، لە ئێستا تەنها یەک پەرلەمانتار و بەرپرسی مەلبەندی سلێمانی کەوتونەتە بلاو کردنەوەی هەوالی ناراست و چەواشەکاری لەسەر پرۆژەکە .

ئاگاداری هەموو هاولاتییان و بەشداربوانی بەرێز دەکەین کە لە کۆی ٥٥٠ خاوەن یەکە تەنها ٣٨ خاوەن یەکە ماون کە یەکەکانیان وەرنەگرتووە ئەویش بە هۆی ئەوەی کە پارەی قیستی کۆتاییان نەهێناوە تا ئێستا کە یەکێک لەو یەکانە هی بەرپرسی مەلبەندی یەکی سلێمانییە ، ئەم بەرێزەیش لە ئێستا لە رێی سایتی مەلبەند و هەندێک دەزگای راگەیاندن و لە رێی تەنها یەک ئەندام پەرلەمانی کوردستانەوە کەوتۆتە بلاوکردنەوەی هەوالی ناراست و دوور لە یاسا .

بۆیە هەموو خاوەن بەرێزەکان ئاگادار دەکەینەوە کە هەر کەس پابەند نەبێت بە گرێبەسەتی نێوان کۆمپانیا و خاوەن یەکە ئەوا لە بەرواری ئەمرۆوە گرێبەستەکەی بە پێی یاسا هەلوەشەواتەوە و هەر گلەیی یان کێشەیەکی هەیە دەتوانێت پەنا بەرێت بۆ یاسا ، چونکە ئەو بەرێزانە هیچیان خاوەن یەکە نەماون لە ئێستادا و تەنها گرێبەست و دادگا یەکلاییکەرەوەی کێشەکەن و هیچ دامودەزگا و بەرێزێک ناتوانێت ناوەرۆکی گرێبەست بگۆرێت و زەختمان لێ بکات . وە ئێمە سەیرمان لەو ئەندام پەرلەمانەی کوردستان دێت کە دەیان پرۆژە هەیە پارەی خەلکیان خواردووە و پرۆژەکەیان تەواو نەکردووە و هیچ قسەیەک ناکات بەلام قسە لەسەر پرۆژەیەک دەکات کە سالێک پێش وادەی خۆی تەواو بووە ، ئەویش لەبەر ئەوەی داوای ئیمتیازات و موچەی راوێژکاری لە کۆمپانیاکەمان کردووە و ئێمە رازی نوبووین موچەی بدەینێ ، کە ئەمەیش عەیبەیە و شەرمە بۆ ئەندام پەرلەمانێک سەرباری ئەو هەموو موچەیەی وەری دەگرێت دێت و داوای پارە لە کۆمپانیاکان دەکات . 





PM:12:52:01/07/2015