"حكومەتی هەرێم نرخی بەنزین گران دەكات"
بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنزین بە بازاڕ ئازاد بدات‌و بە بڕوای پەرلەمانتارێكی كوردستان ئەمەش بە مانای گرانبوونی نرخی بەنزینە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌شروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرو جێگری وه‌زیرو ستافی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مان، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئاماژه‌ی به پێشنیاری هه‌ر سێ پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی بازاڕی به‌نزین ئازاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش واتای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ!
ئەو پەرلەمانتارە هەروەها دەڵێت: له‌كاتێكدا كه خه‌ڵكی كوردستان دوو ساڵه ته‌حه‌مولی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كردووه به3 مانگ موچه‌یه‌كی پێدراوه، باج و غه‌رامه‌ی له‌سه‌ر زیادكراوه، پێشینه‌كانی له‌واده‌ی خۆیدا لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه نرخی هه‌موو شتی له‌سه‌ر زیاد بووه، كاره‌بای نیه، به‌و وه‌زعه‌شه‌وه ئه‌تانه‌وێ نرخی به‌نزینی له‌سه‌ر زیاد بكه‌ن؟ ئه‌وه قابیلی قبوڵ نیه! كاردانه‌وه‌كانی له‌په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر قورس و توند ده‌بێت.
بەوتەی ناوبراو "له ماوه‌ی 3 مانگی ئاینده‌دا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، نرخی ته‌كسی و پاس به 500 دینار ده‌هێڵنه‌وه‌و بازاڕ ئازاد ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئیدی به‌نزین دفرۆشێ به‌بازاڕی ئازاد".
PM:04:23:01/07/2015