ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی زۆرینەی ٦/٢٣ی پەرلەمان بەسەخیف ناوزەد دەکات‌

ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، عەلی عەونی سەرۆکی پەرلەمان بە ناکامڵ ناو دەبات و زۆرینەی ٦/٢٣ بە "سەخیف ".

لەبەرنامەی کۆتایی هەفتەی تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤی، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی عەونی لەسەر سازان و کۆبوونەوەی ٦/٢٣ ی پەرلەمانی کوردستان قسە دەکات و دەڵێت: هەرێم پێویستی بەسەرۆکێکی بەهێز هەیە.

عەلی عەونی دەڵێت: لەکام هەنگاودا سەرۆک دیکتاتۆر بووە، یاسای هەڵبژاردنی گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و، یاسای خۆپیشاندانیشی بەهەمان شێوە گەڕاندەوە، " ئێمە لەم قۆناغەدا سەرۆکێکی بە‌هێزمان دەوێت".

ناوبراو لەو بەرنامەیەدا دەڵێت: کۆبوونەوەی یەکەمیان بەزۆرینەیەکی سادە تێپەڕاند، دەیانەوێت ئەمجارەش زۆرینەیەکی وا سەخیف دروستبکەن و سەرۆکایەتی هەرێم لەپارتی بسەنن، سەرۆکایەتی هەرێم بەندە بە کۆمەڵێک تەوافقات و دابەشکردنی پۆستەکانەوە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.

عەلی عەونی لەو دیدارەدا دەڵێت: سەرۆکی پەرلەمان وەک مناڵ لەسەر شاخەوە هوتافی دەدا، دەنگی دەلەرزی. ئەم شەخسیەتە هێشتا کامڵ نەبووە بۆ سەرۆکی پەرلەمان.

عەونی وتی" ئەوان کە داوا دەکەن سیستەم ببێتە پەرلەمانی، خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵک وفێل لەخەڵك دەکەن، سیستەمی هەرێم پەرلەمانیە".

ئەو ئەندام سەرکردایەتییە دەڵێت: پارتی یاریەکەرێکی زۆر باشەو کارتی زۆری بەدەستەوەیە. 
 




AM:10:25:03/07/2015