وفدی ئیمرالی لەبەیاننامەیەكدا خوازیاری كۆتایی هێنان بە بەندكردنی عەبدوڵا
ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكەیەو داوا لەبەرپرسانی حكومەتی توركیاش
دەكات كۆتایی بە شەڕانگێزی بێنن.
وەفدی ئیمرالی كە لەهەریەك لە سوری سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدانو ئیدریس بالۆكان پەرلەمانتارانی هەدەپەو خەتیب دیجلە هاوسەرۆكی كەجەكەو جەیلان باگریانك لەهەڵسوڕاوانی ئەندامی كۆنگرەی ژنانی ئازاد پێكهاتوون لە بەیاننامەیەكدا دەنوسن: زیاتر لە دوو ساڵو نیوە ئێمە وەك وەفدی هەدەپە لە كاروباری ئیمرالی هەوڵمانداوە بۆ چوونەدەر لەم بنبەستە لە پرۆسەی ئاشتیدا.
وەفدی ئیمرالی لە بەیاننامەكەدا، داوا دەكات پرۆسەی چارەسەری نەبێتە بابەتی مامەڵە پێوەكردن، جەختیش دەكاتەوە لە ئەگەری پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانی دەبێت پرۆسەی چارەسەری ببێتە سیاسەتی دەوڵەت و پارێزگاری لێبكرێت.
هەروەها داوا دەكات گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە كۆتایی بێت و میكانیزمی بەپەلە بۆ دانوستان دابنرێن.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا وەفدی ئیمرالی ئاماژە بە پلانی شەڕی حكومەتی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كراوەو داوا لە حكومەت دەكات كۆتایی بە پلانەكانی بهێنێت تەئكیدیش دەكاتەوە بە دیدارو گفتوگۆی ئاشتی دژی هەوڵەكانی حكومەت دەوەستێتەوە.