هێزەکانی پەکەکە لەشانگال کە ناسراون بە یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و یەکینەکانی پاراستنی ژنان شەوی رابردوو گردی شەلۆ لە گەلی شەلۆیان رزگار کرد.
رۆژ نیوز ماڵپەڕی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند لەو هێرشەدا کە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧/٤ دەستیپێکرد ٦ چەکداری داعش کوژران و لاشەکانیان کەوتوونەتە دەست گەریلاکان، هاوکات عەگید عەفرین کە گەریلایەکی پەکەکەیە شەهید دەبێت.
بەپێی هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕە چەک و تەقەمەنییەکی زۆر دەست یەبەشە و یەپەژە کەوتووەو ئێستا ئەو بەرزاییە لەژێر دەستی گەریلادایە.