وردەكاریی كۆبوونەوەی پارتی‌و كۆمەڵی ئیسلامی
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا نێچرڤان بارزانی‌و عەلی باپیر وردەكاری كۆبوونەوەكیان خستە ڕوو.
لەو كۆنگرە رۆژنامە نوسیەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌یان ڕاشكاوانه‌بوه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پێیانوایه، پێویسته به‌گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
وتیشی:"دوای 23ی حوزه‌یران، كۆمه‌ڵێك شت ڕویداوه‌و نایانه‌وێت ئه‌وانه ببنه هۆی تێكدانی نێوانی لایه‌نه‌كان".
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ستیانپێكردوه باس له‌كۆی بابه‌ته‌كه كراوه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپرسن له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست به‌كه‌سێكه‌وه نییه، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، چۆن چاره‌سه‌ر بكرێن‌و پارتی به‌ته‌نها ناتوانێت له‌وباره‌یه‌وه بڕیار بدات.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند، پێیان وایە دەبێت پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سیستمی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بە سازان و تەوافق چارەسەر بکرێت لەنێوان لایەنەکاندا و دەشبێت لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت.
PM:02:04:06/07/2015