وردەكاریی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە‌و عیماد ئەحمەد وردەكاریی ئەو كۆبوونەوەیەی راگەیاند.

 عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەکرد لەکۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوان دەبن‌و یەکێتیش بۆھەر پێشھاتێک سیناریۆی خۆی ھەیە.

عیماد ئەحمەد وتی: لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆدا بارودۆخی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و شەری دژی داعش گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

وتیشی: ئێمە سوورین لەسەر بەرنامەی خۆمان کە سازان لەناو کۆمەڵگاکەمان بەقەرارکەین و سورین لەسەر ئەوەی کەکێشەکان و قەیرانەکانی ناو ووڵاًتەکەمان بەسازانی نیشتمانی و سیاسی چارەسەر بکەین وەئێمە ئەو پرنسیپەی لەسەری سورین ئەوەیە کەئێمە خزمەتی گەلەکەمان بکەین و بەرژەوەندی گەل لەکۆێیە ئێمە لەوێن و ھەوڵیش دەدەین جارێکی تر سەردانی لایەنەکان بکەین وە پێشوازی لەھەر لایەنێکیش ئەکەین کەسەردانمان بکەن بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانین چارەسەرێکی گونجاو بۆ وەزعی کورد کە وەزعێکە لەلایەکەوە مەترسی لەسەرە لەلایەکەوە ئایندەیەکی گەشی لەبەردەمە کەئێمە چۆن بتوانین لایەنە ئەرێنیەکان بەسودی گەلەکەمان بەکار بێنین .

رونیشیکردەوە: ئەمرۆ گفتوگۆیەکی باش کرا و ھەمووپرسەکان خرایە روو و بۆ ھەر پرسێک رای یەکێتی و سینارۆی یەکێتی دەستنیشان کراوە بۆئەوەی بتوانین خزمەتێکی باشی میللەتەکەمان بکەین.




PM:04:38:06/07/2015