پەلەمانتارێکی ئەندامی لیژنەی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم ده‌درێت؛ بڕیاره ئه‌م هە‌فته‌یه پاره‌كه بگات.
(به‌یار دۆسكی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، لە کۆبوونەوەدا پێی ڕاگه‌یاندین به مه‌به‌ستی فرۆشتنی نه‌وت گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا واژۆ كردووه و، به‌م زووانه بڕێك له پاره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان."
(به‌یار دۆسكی) ده‌ڵێ: "بڕیاره ئه‌م حه‌فته‌یه پاره‌كه بگات، پاره‌كه بۆ مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانه و ڕاسته‌وخۆ ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچە".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان هێمای به‌وه كرد چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وت بڕیاریان داوه له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت پاره‌ی پێشه‌كی به حكوومه‌ت بده‌ن. به پێی گوته‌ی دۆسكی، وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران، پێویستی به 860ملیار دیناره.