لە مانگدا چەند گەنج هەرێمی كوردستان بە جێدەهێڵن؟
بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە هەرێم ژمارەی ئەو گەنجانە ئاشكرا دەكات كە مانگدا هەرێمی كوردستان بەرەو هەندەران بەجێدەهێڵن.
لەمبارەیەوە ئامانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێم، به NNA ڕاگه‌یاند، كۆچی گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌نده‌ران له‌هه‌ڵكشاندایه، به‌هۆی پشێوی‌و ڕه‌وشی ئه‌منیی عێراق به‌گشتی‌و شه‌ڕی دژی گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه، گه‌نجان بێ‌ئومێد بوون، وتیشی:"هه‌موو شه‌ڕ‌و پشێویه‌ك كۆچ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاره له‌قه‌یرانه‌كانی ئێستا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، پلانی ستراتیژی نییه بۆ گه‌نجان، بۆیه گه‌نجان بێ‌ئومێد بوون‌و كۆچ ده‌كه‌ن، وتیشی:"به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان مانگانه سێ هه‌زار گه‌نج كۆچ ده‌كه‌ن‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌هه‌ڵكشاندایه".
PM:03:19:07/07/2015