کەجەکە لەسەر لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتەدەنگ
کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باشووری کوردستان خۆی بە میوان نازانێت و هێزێکی کوردستانیە.
پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پەکەکە لە باشووری کوردستان میوانە دەمهات عەگید، ئەندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌جه‌کە، رایگەیاندووە، کە ئەوان میوان نین و ”هێزێکی خۆجێیی و کوردستانین، هێزه‌کانمان له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ و به‌رگریدان".
دەمهات عەگید بە رۆژنیوزی وت: هەڵوێستەکانی کەجەکە ”لە بەرژەوەندیی یەکێتی نەتەوەییدایە و زیانی به ئامانج و به‌ژه‌وه‌ندی هیچ که‌سێک نه‌گه‌یاندووە".
هاوكات لە سەرەتای مانگی تەمموز، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، کە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان میوانە و بۆ سەرگرتنی پرۆسەی ئاشتیش لە باکووری کوردستان و تورکیا، پێویستە ”پارتی کرێکارانی کوردستان قەندیل چۆڵبکات".
PM:01:33:09/07/2015