پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە وەزیری دارایی کە لەحیزبەکەی خۆیانە دەپرسێت، بۆ بانکی کوردستان دیاریکراوە کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوێ بە سیستەمی کارت مووچە وەرگرێت.
د شێرکۆ محەمەد ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لە هەشت خاڵدا لە وەزیری دارایی رێباز محەمەد حەملان دەپرسێت بۆ بانکی کوردستانت هەڵبژرادووە کە فەرمانبەران لەوێ مووچە وەرگرن.
ئەو پەرلەمانتارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک لە ئەکاونتی خۆی دەڵێت: دوای بەدواداچونمان ، بۆ دوەم جار و گوێگرتن ، لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەم بڕیارە نارەزایی و گومانی دروستکردوە ، بۆیە گرنگ و پێویستە ، وەزارەتی دارایی وەڵام و ڕونکردنەوەی پێویست ، بۆ ئەم گومان و پرسیارانەی خوارەوە بدەنەوە:
د. شێرکۆ ئەو پرسیارانەی لایان دروستبووە بەم شێوەیە ریزکردووە:
١_ ئەو بنەما و پێوانانانە کامانەن ، ئەم بانکە ئەهلییانەی ، پێ دیاریکراوە ؟
٢_ ئایا بانکە حکومییەکان ناتوانن ، ئەم کارە بکەن ؟ ئەگەر ناتوانن ، بۆ ؟ ئەی بۆ هەوڵنادرێت ، بۆ ئەو کارە ئامادەبکرێن ؟
٣_ ئامانج ، لە م کارە چیە ؟
٤_ بانکە ئەهلییەکان ، لەم کارەدا چەند قازانج دەکەن ؟
٥_ بۆ تەنیا بانکی کوردستان پارەی نەوت، لە دۆلارەوە ، بۆ دینار دەگۆڕێتەوە و لەم کارەدا چەند قازانج دەکات ؟
٦_ ئایا ئەم بانکە ئەهلییانە ، لە هەمو شار و شارۆجکەکاندا لکیان هەیە ؟ بۆ نمونە مامۆستایایەک یان فەرمانبەرێکی خوێندنی باڵا ، لە گەرمیان ، پشدەر ، ڕاپەڕین ، هەڵەبجە ، خانەقین ، چۆن موچەکەی وەربگرێت ؟
٧_ بەپێی زانیارییەکانی من ، لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی ١٢٠٠٠ دوازدە هەزار ، فەرمانبەری خوێندنی باڵا هەیە ، یەک لکی بانکی کوردستان ، لە سلێمانی هەیە ، ئەگەر ڕۆژی ١٠٠٠ هەزار کەس موجە وەرگرن ، ١٢دوازدە رۆژی پێدەچێت ، ئایا ئەمە کارێکی گونجاوە ؟
٨_ بانکی کوردستان ، چەند ئامێری ATM هەیە ؟ کە بۆ ئەو کارە بەکاردێت ؟
ئەمانە و چەندین پرسیاری دی ، پێویستیان ، بەوەڵامدانەوە و رونکردنەوە هەیە ،ئەمە سەرباری شێوازی نوسینی فەرمانەکە ، کە رەق ق تەقە ، من دەزانم ، هەمو گۆڕانکاری و کارێکی نوێ ڕوبەڕوی بەرهەڵستی و نارەزایی دەبێتەوە ، بەڵام خەڵک و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش ، بەگشتی مافی خۆیانە بەرچاو ڕونییان پی بدرێت و مافی هەڵبژاردنیشیان ، لە نیوان بانکەکاندا هەبێت ، نەک تەنیا یەک بانک ، هیوادارم وەزارەتی دارایی بەزویی بێتە سەر خەت و دۆخەکە ، وەک خۆی و دور ، لە لێکدانەوەی سیاسی ، بۆ هەمو لایەک ڕەنبکاتەوە .