وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، به‌گوێره‌ی وته‌ی فه‌له‌كناسان، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌و ده‌شڵێت:"هێشتا بڕیارمان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه".
سه‌ردار قوربانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی پێشبینی فه‌له‌كناسه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه، به‌ڵام وه‌ك بڕیار هێشتا نه‌بۆته بڕیار، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن، پشت به‌بڕیاری لیژنه‌ی بینینی مانگ ده‌به‌سترێت، وتیشی:"بۆئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بده‌ین، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی به‌غدا كۆده‌بینه‌وه‌و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیش، چاودێری مانگ ده‌كه‌ین له‌ڕۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا".
ئاشكراشیكرد، به‌هۆی به‌رفراوانبونی بواری ته‌كنه‌لۆژیاوه، زۆرجار پێشبینیه‌كان ڕاست ده‌رده‌چن، له‌ئێستاشدا كه پێشبینیده‌كرێت ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاست ده‌ربچێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بۆته فه‌رمی.