ئەندامێكی پیشووی سەركردایەتی یەكێتیو هەڵسوڕاوی دهستلهکارکێشاوهی گۆڕان، ئەگەری روودانی كێبەركێی نێوان (یەكێتیو گۆڕانو یەكگرتوو و كۆمەڵ) و سازان و مامەڵەی بەجیا و تاكلایەنەیان لە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەدوور نازانێت.
ئاسۆ عەلی که ئێستا کهسایهتییهکی سهربهخۆیه، لهچاوپێکهوتنێکدا بە "سپی" راگەیاند: ئەم هەڵوێستە لەیەك نزیكەی (كۆمەڵ، یەكگرتوو، گۆڕان، یەكێتی)یش هێندەی كاردانەوەیە بۆ هەژمونخوازییەكانی پارتی، ئەوەندە هەڵقوڵاوی دنیابینیەكی جیاواز لە پارتی و دیموكراسیتربوون و نزیكی هەڵوێستە سیاسییەكانی نێوان خۆیان نییە، بەو بەڵگەیەی لە میكانیزمی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی حیزبەكانی خۆیاندا، ئەوانیش (بەجیاوازییەكی كەم لە یەكگرتوودا) هەمان ئەو شێوازە پەیڕەو ئەكەن، كە پارتی خوازیارە لەسەر ئاستی كوردستان جێگیری بكات.
هەر بۆیە ئەگەری روودانی كێبەركێی نێوانیان و سازان و مامەڵەی بەجیا و تاكلایەنە لەگەڵ پارتی بەدوور نازانم، هەروەك چۆن لە دروستكردنی كابینە هاوبەشەكەیاندا لەپێناو دەستكەوتی حیزبیدا كردیان .
دەقی چاوپێكەوتنەكە لەم
لینكە بخوێنەرەوە