هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند رۆژی گەیشتنی چوار فڕۆکەی F16 ی جەنگی ئەمەریکی کە عێراق لە ئەمەریکای کڕیووە نزیکبۆتەوە.
هێزی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو چوار فرۆکەیە لەکۆی ٣٦ فرۆکەن، وڵاتی ئەمەریکایان جێهشتووە.
بەپێی راپۆرتێکی سکرامبل نیڵ کە جووڵەی فرۆکەکان لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماردەکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو چوار فرۆکەیە لە ئەمەریکاوە فریوون و گەیشتوونەتە دورگەی ئەزور لە بورتگال و ، وابڕیارە دوای چەند رۆژێک بگەنە بنکەی سەربازی بەلەد لە باکوری بەغدا.
چاودێران باس لە توانای سەربازی ئەو فرۆکانە دەکەن کە رۆڵی دیاریان دەبێت لە یەکلایی کردنەوەی شەڕ لەدژی داعش.