ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێن

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار و ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێن.

بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی ناوبراو ئەمڕۆ یەکشەممە ٧/١٢ مووچەی هێزەکانی ٧٠ و هێزەکانی ٨٠ دابەشدەکرێن.

بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەگەر وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم بتوانن ئەو پارەیەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم کە لەبانکەکانی تورکیایە، بگەیەننە کوردستان و بیگۆڕنەوە بە دینار دەتوانن مووچەی مانگی ئایاری هەموو مووچەخۆرانی کوردستان پێش جەژن دابەشبکەن.




AM:08:54:12/07/2015