فۆتۆ..مەلا شوان دکتۆرێکی هەولێری راکێشت بۆ نێو ریزەکانی داعش

مەلا شوان هەولێری کە یەکێکە لە کوردە ناسراوەکانی ناو داعش دکتۆرێکی خەڵکی هەولێری راکێشا بۆ نێو ریزەکانی داعش.

پەیجەکانی سەر بەرێکخراوی داعش لە تۆرێ کۆمەڵایەتی فەیس بووک و تویتەر وێنەی مەلا شوانی بەتەنیشت ئەو دکتۆرە بڵاوکردەوە کە ناوی د. موحسینەو خۆی خێزانەکەی تازە چوونەتە نێو داعشەوە.

لەو هەواڵەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاتووە کە ئەو دکتۆرە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر کاری پزیشکی کردووە.

ئەو پەیجانەی نزیکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامین ماوەی چەند رۆژێکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مەلا شوان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە. ( ئەگەری ئەوە هەیە پەیامەکەی مەلا شوان ئەمە بێت ). 




PM:10:12:12/07/2015