وتەبێژی حکومەت هەرێمی کوردستان پپێوایە ئەو بیرکردنەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر کە بەهانە بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی دەهێنێتەوە،" بیرکردنەوەیەکی ترسناکە".
سەفین دزەیی لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی حکومەتی هەرێم لەسەر قسەکانی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی رووداودا کردی کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات و هه‌ندێ خزمه‌تگوزاریی باشتر پێشكه‌ش به پارێزگاكانی دیكه ده‌كات، ئەو به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا بكات و دەزیی دەڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵك و ناوچه جیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا ناكات، به‌ڵكوو به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و به یه‌ك ئاست و به یه‌كسانیش، خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به پارێزگاكان ده‌كات.
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا دزه‌یی وتی: لێدوانی به‌و جۆره و هێنانه‌وه‌ی به‌هانه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات، زاده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ترسناكه كه كۆمه‌ڵگه و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیی له‌تبوونه‌وه، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه و لێدوانێكی له‌و جۆره ڕه‌تده‌كاته‌وه و سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری، به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
دزه‌یی ئاماژە بۆ ئەوە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ساڵانه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كراوه.
وتیشی: ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له هه‌موو بواره خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو، ئاسایش و چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی دیكه‌شدا، یارمه‌تیی ئه‌و ناوچانه بدات.