فرۆکەیەکی لە کاتژمێر ١٠ ی ئەم بەیانییە ٧/١٣ لە قەرەداغ کەوتە خوارەوەو بەپێی زانیارییەکان فرۆکەکە سەر بە هێزەکانی دژە تیرۆرە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند : بەیانی ئەمڕۆ فرۆکەیەکی دژە تیرۆر لە قەرەداغ لە نێوان گوندی ئەستێڵ و گۆشان کەوتە خوارەوە. ( قەرەداغ دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانیەوە ).
بەپێی زانیاریەکانی سپی فڕۆکەکە کۆپتەرە بۆ راهێنان و کۆکردنەوەی زانیاری بەکاردەهێرێت و بەهۆی کەموکوڕی هونەریەوە کەوتۆتە خوارەوە.
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد فڕۆکەکە لەو کاتەی کەوتۆتە خوارەوە نزم فڕیوەو لە کاتی کەوتندا زەرەری زۆری پێ گەیشتووەو فرۆکەوانەکەش بریندارە.
لە پەیوەندیەکدا قائیمقامی قەزای قەرەداغ رەوف کەمال هەواڵەکەی بۆ سپی پشتڕاستکردەوەو وتی: شۆفێرەکە سەلامەتە.
سەبارەت بە شوناسی فڕۆکەکە کە سەر بەکێیە، ئەو وتی: زانیارم نییە سەر بە چ دەزگایەکە.