یەكێتی: دەبێت نێچیرڤان بارزانیش بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت
نێچیرڤان بارزانی
پاش ئەوەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای ئەوەی كرد قوباد تاڵەبانی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێت، فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت دەبێت نێچیرڤان بارزانیش وەك سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گازە بانگهێشت بکرێت.
بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی حیزبەكەی راگەیاند: هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ست بێت به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بانگهێشتی به‌رپرسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بكه‌ن بۆ ناو په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام به‌پێی یاسای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا، دۆسیه‌ی نه‌وت دۆسیه‌یه‌كه كه ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌سته جه‌معییه، واتا ئه‌نجومه‌نێكی باڵای هه‌رێمی هه‌یه بۆ نه‌وت و گاز كه سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نێچیرڤان بارزانییه‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زیری دارایی تێیدا ئه‌ندامن.
وتیشی: هه‌ر بانگهێشتكردنێك بۆ روونكردنه‌وه بێت یاخود بۆ لێپێچینه‌وه بێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كه به‌پێی یاسای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا تێیدا به‌رپرسیارن، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه بانگبكرێنه په‌رله‌مانی كوردستان و روونكردنه‌وه له دۆسیه‌ی نه‌وت بدرێته خه‌ڵكی كوردستان، واتا به‌ته‌نها كه‌سێك ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ئه‌ستۆ بگرێت كه ئه‌ویش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته.
راشیگه‌یاند: ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین كه باس له‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، پێویسته باس له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت، كه ئه‌ویش سه‌رۆكه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی بانگهێشتكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌م بۆ په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌م بۆ خه‌ڵكی كوردستانیش روونببێته‌وه كه دۆسیه‌ی نه‌وت چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ كێ به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌دۆسیه‌ی نه‌وت؟.
وتیشی: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاتێك له‌هه‌رێمی كوردستاندا ته‌شكیل بووه، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی ئه‌ندامبوون له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌رشانه، كه ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نها قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه له‌وێیه، ئاستی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی وه‌كو هه‌ریه‌كێك له‌وانی تر ده‌كرێت روونبكاته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی له‌هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك نادزێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شه‌فافیه‌تین له‌مه‌سه‌له‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتدا، به‌دڵنیاییشه‌وه زۆر به‌لامانه‌وه ئاساییه هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه ناكرێت كه ئێمه كه‌سێك له‌ناو ئه‌نجومه‌نێكدا بۆ بانگهێشتكردن بكه‌ینه نموونه، وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی كردویه‌تی، چونكه به‌رپرسیاریه‌تی له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌پێی یاسای نه‌وت و گاز به‌رپرسیارێتییه‌كانی ده‌سته‌جه‌معیه كه هه‌موویان تێیدا به‌شدارن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانییه، واتا هه‌ر له نێچیرڤان بارزانییه‌وه تاوه‌كو ده‌گاته جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی تێیدا ئه‌ندامن، ده‌بێت پێكه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێن و نه‌ك ته‌نها كه‌سێك له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی له‌ئێستادا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی لێدوانێكی له‌وشێوه‌یه بدات؟ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتی: به‌ڵێ، هۆكار هه‌یه، هه‌روه‌كو به‌داخه‌وه له‌ئێستادا جۆرێك ناكۆكی له‌ناو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه، لێدوانی جیاجیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت ده‌درێت له‌لایه‌ن هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی له‌ئێستادا له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت جۆرێك فشار له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دروستبكات، به‌ڵام به‌ڕای ئێمه دۆسیه‌ی نه‌وت و بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوو بابه‌تی دوورن له‌یه‌كترییه‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌ر بڕیاربێت بۆ مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت یان مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه بێت كه ئێمه ئاگاداربین له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دۆسیه‌ی نه‌وت و گازدا، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تی ته‌نها له‌ئه‌ستۆی قوباد تاڵه‌بانی نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌كه به‌كۆی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكیه‌تی.
PM:03:56:13/07/2015