ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان وەرگرتنی چەک رەتدەکاتەوە

پەرلەمانتاری گۆڕان د. شێرکۆ محەمەد ئەمین دەڵێت: نە بڕوام پێیەتی و نە داوام کردوە و نە ئاگاداری بوم و لای خۆشمەوە ڕەتی دەکەمەوە.

د. شێرکۆ محەمەد ئەمین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە کۆمێنتێکداجگە لەوەی چەک وەرگرتن رەتدەکاتەوە، هاوکات هیوادارە هاوڕێکانیشی هاوڕابن لەگەڵیداو رەتیبکەنەوە.

ئەو دەڵێت: داوای دابینکردنی چەک و فیشەک، بۆ ئەو هاوڕێیانە کراوە، کە لەگەڵ پەرلەمانتارەکاندان، بەشێوەی زممە پێیان بدرێت و دوای تەواوبونی خولی پەرلەمانی لێیان وەربگیرێتەوە، چونکە ئەو بەڕێزانە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆن.

د. شێرکۆ محەمەد ئەمین داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، بۆ ئەوەی هیچ فراکسیۆن و کەسێک خۆی نەکاتە پاڵەوانی دژە گەندەڵیی و بەرگری، لە ماڵی گشتی نوسینگەی یاسایی پەرلەمان رابسپێرێت، چەند پڕۆژە یاسایەک ئامادەبکەن، بۆ ئەوەی کۆی مەسەلەکان، لە کوردوستاندا رێکبخرێنەوە، بەجۆرێک دادی کۆمەڵایەتی بەرهەم بێنێت، کە هەموان، لە ڕابوردودا بانگەشەیان بۆکردوەو دەڵێت"  ئێمە، وەک فراکسیۆنی گۆڕان و چەند پەرلەمانتارێکیش، لە ڕابوردوشدا پڕۆژەمان پێشکەشکردوە، داواشمان کردوە، پەلەی تێدا بکرێت و زو ئەو کارە بکرێت، بەبڕوای من، لە بری سازان و کات کوشتن، لەسەر کورسیەکی ماوە بەسەرچو، کە لە ڕوی یاساییەوە کۆتایی پێهاتوە و لە چەند ساڵی ڕابوردودا، نەیتوانیوە کەمترین دادپەروەی، لە کوردستاندا بەرهەمبێنێت، با هەموان دور، لە گیانی حیزبایەتی سازان لەسەر هێنانەکایەی دادی کۆمەڵایەتی، بۆ خەڵکی کوردستان بکەین".




PM:09:29:15/07/2015