مەنسور مەسعود بارزانی کوری سەرۆکی هەرێم لەسەر راپرسیەکەی کەناڵی NRT هاتە دەنگ ئەو راپرسیە بە "فەزیحە"و بەرپرسانی گۆڕانیش بە " ساختەچی ناوزەد دەکات.
سەبارەت بە ئەنجامی راپرسی کەناڵی NRT لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، مهنسور بارزانی لهپهیجی تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك لهنوسینێكیدا دەڵێت: سەرنجی فەزیحەكەی ئێن ئارتی و سەرانی ساختەچی گۆڕان بدەن بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لهلیستی گۆڕان و خۆشكی خاوەنی كەناڵی NRT شاسوار عەبدولواحید.
مهنسور بارزانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە سێ شێواز و بە شێوەیەكی ڕێكخراو و بەرنامە بۆداڕێژراو ئەم ساختەیان كردووە لە ڕاپرسی كردنەكەیان.
مهنسور بارزانی بەقسەی خۆی بە پشت بهستن به ڤیدیۆیهك دهڵێت ساخته كراوه بەم شێوەیە:
١- كڕینی دەیان هەزار سیمكارتی ئاسیا سێڵ و دابەشكردنیان بەسەر گروپەكانیان، بە بێ ئەوەی لە كارتی كەپسكراو بكرێتەوە و بە شێوەیەك لە پشتی هاندەكان لكێنراوە بۆ هاتنی كۆدی كورتە نامە.
٢- هەر ژمارەیەك دەتوانرێت دوو جار دەنگی پێ بدرێت تەنها بە زیاد كردنی خالێك لە كۆتایی ژمارەكان.
کەناڵی NRT ڕاپرسییەکی لەسەر سەرۆکی هەرێم بۆ بارزانی و نەوشیروان مستەفا سازکرد، لەو راپرسیەدا ١٣٣ هەزار کەس بەشدارییان تێیدا کرد و نەوشیروان مستەفا ٥٥.٤٩% و مەسعود بارزانیش ٤٢،١٢%ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.