پەرلەمانتاری گۆڕان فایەق مستەفا لەوەڵامی ئەندام پەرلەمانێکی پارتیدا کەئافرەتەو داوای کردووە متمانە لەوەزیری دارایی بسەندرێتەوە، دەڵێت: شیرین تەشی دەڕێسێت.
فایەق مستەفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەنوسینێکدا وەک وەڵامێک بۆ پەرلەمانتاری پارتی شیرین حوسنی دەڵێت: له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر نوسینێكی به‌نده كه تیایدا بانگه‌وازی هاوكارانم كردوه بۆگرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و په‌یڕه‌ویی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میی و بێباكی سه‌باره‌ت بهپێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی هاوولاتیان كه‌به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانه‌وه هه‌یه و كێشه‌و قه‌یرانێكی به‌رده‌وامیی بۆ هاوولاتیان دروست كردوه له‌هه‌رێمی كوردستاندا خاتونی به‌ڕێز شیرین حوسنی له‌فراكسیۆنی زه‌رد له‌به‌رامبه‌ردا جگه له‌به‌رگریی كردن له‌وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان داوای متمانه وه‌رگرتنه‌وه له وه‌زیری دارایی ده‌كات.
شیرین ته‌شی دهڕێــسێ
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر نوسینێكی به‌نده كه تیایدا بانگه‌وازی هاوكارانم كردوه بۆگرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و په‌یڕه‌ویی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میی و بێباكی سه‌باره‌ت بهپێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی هاوولاتیان كه‌به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانه‌وه هه‌یه و كێشه‌و قه‌یرانێكی به‌رده‌وامیی بۆ هاوولاتیان دروست كردوه له‌هه‌رێمی كوردستاندا خاتونی به‌ڕێز شیرین حوسنی له‌فراكسیۆنی زه‌رد له‌به‌رامبه‌ردا جگه له‌به‌رگریی كردن له‌وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان داوای متمانه وه‌رگرتنه‌وه له وه‌زیری دارایی ده‌كات , سه‌ره‌تا من ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه به‌نده له‌و نوسین و بانگه‌وازه‌دا ئه‌و داوایه‌م ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاوكارانم كردوه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رجه‌م فراكسۆنهكانهوه به خاتو (شیرین)ی به‌ڕێزیشه‌وه و داوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و په‌یڕه‌ویم لێكردون به‌رامبه‌ر لایه‌نی به‌یوه‌ندیدار كه یه‌كێك له‌وانه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانه و باشیش له‌وه تێده‌گه‌م كه ئه‌و ڕێكاره به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بهپرۆسهیهكدا تیده‌په‌ڕێ كه بهپرساندن ده‌ست پێده‌كات و دواتر هه‌ل و مه‌رجی پرساندنه‌كه ئه‌وه دیاری ده‌كا كه به‌خستنه ده‌نگی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه ده‌گات و متمانه وه‌رده‌گیرێته‌وه یان نا نه‌ك ڕاسته‌وخۆ وه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه!! به‌لام خاتونی به‌ڕێز ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئه‌گه‌ر بۆی بكرایه به‌ته‌نها فه‌رمانێك ئه‌و متمانه‌یه‌ی لێ وه‌رده‌گرته‌وه! كه ئه‌مه جگه لهكاردانهوهیهك به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌نده هیچی تر نیه و سیاسه‌ت كردن و كاری په‌رله‌مانتاریش له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه له‌پێناو به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی دیاره ئاكامه‌كه‌ی ته‌نها شكستی كارهكتهرهكهیهتی! من خۆشحاڵ ده‌بووم وه‌ك چۆن به‌نده ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر دوكه‌ڵی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له‌ئاگری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌ڵده‌ستێ ڕێكاری گونجاو وبه‌په‌له بگرینه‌به‌ر خاتونی به‌ڕێزیش ئه‌گه‌ر لهدڵسۆزیدابوایه نه‌ك كاردانه‌وه ! پێش هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌ڵگه‌كانی كه گوایه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی هه‌یه‌تی ئاماده بكردایه و له‌پێش هه‌موانه‌وه بیخستایه‌ته به‌رده‌ستی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌و كاته بۆخۆی و بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌كه‌وت كه ئێمه ده‌ست لهوهزیرهكهی خۆشمان ناپارێزین و جگه لهبهرژهوهندیەكانی خه‌ڵكی كوردستان هێڵی سور ناناسین و ئێستاشی له‌گه‌ڵبێ فه‌رموو خاتونی به‌ڕێز ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز به‌ڵگه‌كانت ئاماده بكه و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ئێمه بكه كه له‌و وه‌زاره‌ته جگه له‌چاكسازیی و چه‌ندین كاری باش هیچ شتێكی تر شك نابه‌ین به‌ڵكو ئێوه به‌به‌ڵگه له‌كاره خراپه‌كانیان به‌رچاو ڕوونیمان پێ بده‌ن , كه من دڵنیام جگه له‌كاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌رگریكردن له‌وه‌زاره‌تێك كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام و ڕۆژانه ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ قه‌یران و كێشه‌كانیدا نه‌رم ده‌كه‌ن هیچی تر نیه و به‌كورتی من پێم وایه له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ خاتونی به‌ڕێز:شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ!.