15ی ئەم مانگە گروپێكی گەنجانی هەرێم كە لە 107 گەنج پێكهاتوون بەشدارییان لە فێستیڤاڵێك لەكرواتیا كردوە كە گرنگترین چالاكییان هەڵپەڕكێیە‌و پارتی دیموكراتیش بڕی 120 هەزار دۆلاری بۆ خەرج كردون.
لەمبارەیەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت ئەو گەنجانە "له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ڕۆشتون! گرنگترین چالاكییان هه‌ڵپه‌ڕێكیه! پاره‌ی میله‌ت ئاوا لێده‌كه‌ن و بێباكن له‌قه‌یران و موعاناتی خه‌ڵك! ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وڵات سه‌راپای بووه به‌قه‌یران و گه‌نج ڕیزی ڕێگای هه‌نده‌رانی به‌قاچاخ گرتووه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و هونه‌رو میوزیكداین، به‌ڵام كاتێك كه خه‌ڵك نان هه‌بێت بیخوات، كاتێك كه ژن و منداڵی شه‌هیدان له‌سه‌ر تیڤی به‌ده‌رۆزه پاره‌یان بۆ كۆنه‌كرێته‌وه، كاتێك بێت كه به 3 مانگ جارێك موچه نه‌درێ!".
سۆران عومەر هەروەها پرسیار دەكات "ئه‌زانن 120 هه‌زار دۆلار دابه‌ش بكرایه به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی 1200 شه‌هیدی شه‌ڕی داعشدا بۆ ئه‌م جه‌ژنه سودی زیاتر بوو؟".