به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه که جاران وه‌ک نه‌رێتێک سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان په‌یامیان دهگۆڕیوهو پیرۆزباییان له‌یه‌کتر ده‌کرد، جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ نه بارزانی و نه سه‌رکرده‌کانی تر هیچ پیرۆزباییهکیان له‌یه‌کتر نه‌کرد.
بارزانی جگه له سه‌ردانی به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژی داعش، ته‌نها یه‌ک بروسکه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و خه‌لك کرد‌و ، به‌هیچ جۆرێک له برووسکه‌که‌دا پیرۆزبایی له حیزبه کوردساتنییهکان نه‌کرد.
هاوکات گۆڕان و یه‌کێتی و ئیسلامییه‌کانیش هیچ بروسکه‌یه‌کی تایبه‌تیان ئاراسته‌ی بارزانی و پارتی نه‌کرد.
ئه‌م ساردهییهی نێوان حیزبه‌کان له‌پاش کۆبوونه‌وه‌ی 6/23 ی په‌رله‌مان هات که خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ چوار پرۆژه یاسای ههموراکردنهوهی سه‌رۆکی هه‌رێم به بێ به‌شداری پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی کراو دواتر لێشاوێک له‌لێدوانی تونی میدیای له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا بڵاوکرانه‌وه‌و تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه به‌رده‌وامن.