وێنە.. تەقینەوەكەی پرسوس زیاتر لە 300 قوربانی لێكەوتەوە (نوێكراوەتەوە)

كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شاری "پرسوس"ی توركیا لەسنوری شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان روویدا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژران‌و برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان خۆكوژەكە ناوەندی كولتوری ئامارای لەشاری پرسوس كردوەتە ئامانج كە بەهۆیەوە 50 كەس شەهید بوون‌و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.

تەقینەوەكە لەنێو ئەو خۆبەخشانەدا روویداوە كە خۆیان ئامادەكردبوو بچنە كۆبانێ بە مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ كە پێكهاتبوون لە گەنجانی سۆسیالیست كە لەشاری ئیستانبولەوە هاتبووەوە پرسوس لە رۆحای باكوری كوردستان.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەلایە سپی میدیایە (بەهۆی دڵتەزێن بوونی رووداوەكە‌و ئیتیكی رۆژنامەوانی بڵاوی ناكەینەوە) زۆربەی قوربانییەكان گەنجن‌و بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە كراونەتە ئامانج‌و لەدیمەنەكەدا چەندی دست‌و قاچی پەڕیو نیشان دەدەرێت.









PM:01:37:20/07/2015