تەقینەوەیەكی دیكەش لە كۆبانێ روویدا

پاش تەقینەوە خۆكوژییەكەی ئەمرۆی پرسوس لە سنوری كۆبانێ‌و باكوری كوردستان، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوە لەكۆبانێ تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان چەكدارانی داعش بەنیاز بوون ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە خوێندنگایەك لە لەباشوری شاری كۆبانێ بتەقێننەوە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە ئۆتۆمبیلەكە تەقێنرایەوە‌و هیچ زیانێك بە شەڕڤانان‌و هاوڵاتیان نەگەیشت.

تەقینەوەكەی كۆبانێ كەمێك پاش تەقینەوە خۆكوژییەكی پرسوس لەسنوری كۆبانێ‌و باكوری كوردستان دێت كە بەهۆیەوە زیاتر لە 50 كەس شەهید‌و 300 كەسیش برینداربوون.




PM:02:24:20/07/2015