سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كردەوە تیرۆریستیەكەی سەنتەری كلتوریی گەنجان لە شارۆچكەی پرسوسی سەر بە ئۆرفای باكووری كوردستان ئیدانە دەكات.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕۆژی دووشەممە 20ـی 7ـی 2015 كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سەنتەرێكی كلتوریی گەنجان لە شارۆچكەی پرسووسی سەر بە ئۆرفای باكووری كوردستان ڕوویدا و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی ئەو ناوچەیە. زۆر بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە ئیدانە دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و ئومێدی چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براكانمان لە باكوور ڕادەگەیێنین.

تاوانی شەهیدكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە، نیشانەی شكست و پەلەقاژەی تیرۆرستانە، كە دژی هەموو بەهایەكی مرۆڤی و ئایینین. لەوەش دڵنیاین كرداری تیرۆرستی لەمجۆرە ئیرادەی هەموو لایەك بەهێزتر دەكات بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی تیرۆریستان.

سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان
شكست و سەرشۆڕیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی


سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
20ـی 7ـی 2015




PM:05:46:20/07/2015