هەولێری پایتەختی گەشتیاریی عەرەب لە هەرێمی كوردستان پلەی 3ی بەدەستهێنا


لە رۆژانی جەژن ژمارەیەك گەشتیار روویان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كرد‌و بە پێی پلە بەندییەك شاری هەولێر كە ساڵی رابردوو بە پایتەختی گەشتیاری عەرەب ناسرا پلەی سێیەمی لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێنا.

لەمبارەیەوە وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە میدیاكانی راگەیاند: بەپێی ڕیزبەندی، ڕێژەی گەشتیار لە پارێزگای سلێمانی زیاترە لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، پلەی دووەمیش بۆ پارێزگای دهۆكە، كە ڕێژەی گەشتیاری زیاترە لە هەولێر.

ڕونیشی كردەوە، گەشتیاران لە خوار‌و و ناوەڕاستی عیراق ‌و ئێران-یشەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەشتكردن ‌و لەم جەژنەدا سەیرانگاكان پڕ گەشتیار بوون.




PM:05:52:20/07/2015