پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پرسوس مەحکوم دەکاتو بەکارێکی نامەردانە ناوزەدی دەکات.
لە بەیانەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە: ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە لە کاتێکدایە کە داعشەکان لەبەرەکانی جەنگ خۆیان لەبەردەم کوڕان و کچانی کوردا ڕاناگرن و رۆژانە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانیان لێپاک دەکرێتەوە.
دەقی بەیانەکە:
بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی تیرۆر بە خوێنی ئازادیخوازانی کوردستان لە شاری(پرسوس)ی باکوری کوردستان سوور بوو، رێکخراوی تیرۆسریستی داعش لە رێگەی تهقینهوهیەکەوە(300) گەنجی لە سەنتەرێکی کولتووریی کردە قوربانی، کە بهنیازی بۆ پشتیوانی کردن لە خۆڕاگری كۆبانێ بەرەو ئەو شارە بهڕێبكهون.
ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە لە کاتێکدایە کە داعشەکان لەبەرەکانی جەنگ خۆیان لەبەردەم کوڕان و کچانی کوردا ڕاناگرن و رۆژانە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانیان لێپاک دەکرێتەوە.
ئێمە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەو کردەوە نامەردانەیەی داعش بە توندی مەحکوم و شەرمەزار دەکەین و دڵنیاین لەوەی ئەم جۆرە کارانە نابنە هۆی لاوزابونی ورەی بەرزی گەلەکەمان و بەپێچەوانەوە کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان زیاتر سوردەکات لەوەی بگات بە ئامانجە دیموکراتییەکانی خۆی.
لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکانی ئەم کارە تیرۆریستیەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات.
سەرکەوتوبێت خەباتی رەوای گەلەکەمان، مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستانی دژ بە مرۆڤایەتی.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان