بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو، بەپێی خشتەیەكی نوێ ئاو دابەش دەكرێت
به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی سه‌رچنارو كه‌مبونه‌وه‌ی توانای هێڵی دوه‌می ئاوی (دوكان - سلێمانی)یه‌وه، پێدانی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی به‌پێی خشته‌یه‌ك گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوه‌و پێدانی ئاو كەم دەكات.
لەمبارەیەوە ئامانج جه‌لال، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی وه‌رزی گه‌رماوه، ئاستی ئاوی سه‌رچنار دابه‌زیوه، هێڵی دوه‌می ئاوی (دوكان- سلێمانی)ش، تواناكه‌ی كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار مه‌ترسێجار له‌كاتژمێرێكدا، وتیشی:"بۆیه دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی به‌پێی خشته‌یه‌ك، كه ئێستا كاری پێده‌كرێت، كراوه‌ته سێ ڕۆژ جارێك".
باسی له‌وه‌شكرد، ههرگهڕهكێك به‌پێی خشتهكه دوو ڕۆژ ئاوی نابێت، سه‌ری سێیه‌م ڕۆژ ئاوی پێده‌درێت، ماوه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاویش دوو بۆ سێ كاتژمێره، ههرگهڕهكێكیش باس له‌وه ده‌كات، ته‌نها كاتژمێر‌و نیوێك ئاویان پێده‌درێت، دوره له‌ڕاستیه‌وه.
AM:09:23:21/07/2015